تاران جۆری وەڵامدانەوە و سزای تایبەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل دیاری دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە تاران ئێران سووریا ئیسرائیل


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایانگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆی دیمەشق دەخەنە ئەستۆی ئیسرائیل، تارانیش شێوازی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دیاری دەکات کە بەهۆیەوە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، تاران جۆری وەڵامدانەوە و سزای تایبەت بەو هێرشە دیاری دەکات کە کرایە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی سوپای پاسداران کوژرا.
لەلایەکی دیکەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریای وتوە، تاران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی دیمەشق دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشی سەر کونسوڵخانە پێشێلکارییە لە یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان.
ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد رەزا زاهدی گەورە فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بە بۆردومانێکی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشی سەر کونسوڵخانە پێشێلکارییە لە یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان.
کاتژمێر پێنجی ئێوارەی دووشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە سووریا بۆردوومانکرد ، محەممەد ڕەزا زاهیدی، یەکێک لە سەرکردەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حەوت سەرکردە و ڕاوێژکاری دیکەی ئێرانییان کوشت.