دادگای فیدراڵی لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە بودجە مووچه


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ دادگای فیدراڵی لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڕیار دەدات.   

بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگاکە، رۆژی 3ی نیسانی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵای مستەفا سەند، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە تەمویلکردنی هەرێمی کوردستان بە بڕی 618 ملیار دینار کۆدەبێتەوە.          ئاماژەی بەوەکردووە، پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، پێچەوانەی یاسایی بودجەی عێراقی فیدراڵییە.         مانگی کانوونی دووەمی 2024، حکومەتی عێراق بڕی 618 ملیاری دینارى بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان نارد بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.       کامەران کەریم