کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کارتی بایۆمەتریان تەواو بووە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن هەولێر


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کارتی دەنگدانی ئەو هاووڵاتییانە تەواو بووە کە تا کۆتایی ساڵی 2023 بە شێوەی بایۆمەتری ناویان تۆمار کردووە.
کۆمسیۆن دەنگدەران هان دەدات بۆوەرگرتنەوەی کارتەکانیان بۆ ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن لە مافی دەنگدان بێ بەش نەبن.
بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و ڕۆژی شەممەی داهاتووش لە ڕێی تیروپشکەوە ژمارە دەدرێت بە لیستی لایەنە بەشداربووەکان.
کامەران کەریم