شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەژماری من و مووچەی فەرمانبەران گەیشتە بەغداد

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێم بەغدا


Apr 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەژماری من و مووچەی فەرمانبەران گەیشتە بەغداد.
به‌پێی زانیاریه‌كان کەمێک لەمەوبەر شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری  گەیشتنە بەغدا.
ئامانجی سەردانی شاندەکە، بابەتی پڕۆژەی هەژماری من و دوایین وەڵامی دادگای فیدڕاڵی عێراقە لەوبارەیەوە.
هاوکات لەبارەی، مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارەکە دیاری نەکراوە.
کامەران کەریم