بەرپرسێکی یەکێتی بۆ زایەڵە: خۆ دزینەوە لە ھەڵبژاردن زیان لە کوردستان دەدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان سالار مەحموود


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، خەڵک با چیتر قوربانی ململانێ سیاسیەکان نەدات،دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی پەرلەمان،ھەڵبژاردنێکی پاک لە وادەی دیاریکراودا خزمەت بە پێگەو قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات.
ڕاشیگەیاند: لێکەوتەکانی زیاتر دواخستنی ھەڵبژاردن لەسەر ھەمووان خراپ دەکەوێتەوە بەتایبەتیش ئەو ئەزموونەی کە بەھەموومانەوە بونیاد نراو، ھەزاران ھەزار قوربانی لە پێناویدا درا.
وتیشی، با دامەزراەکان کارا بکەینەوەو دڵی نەیاران چیتر بە خۆمان خۆش نەکەین.ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ پاراستنی قەوارەکەو چەسپاندنی ئیرادەی خەڵکە.یەکێتی بە ناچاری پەنای بۆ دادگای فیدراڵی بردوە. چونکە نا دادی لە سیستەمی ھەڵبژاردن و نوێنەرایەتی پارێزگاکان ھەبوو. پێکھاتەکانی کوردستانیش جێگای رێزن خۆیان خاوەن ماڵن لە کوردستان و کوردستان لانکەی پاراستنی ھەمە رەنگی نەتەوەییە.
هێمای بەوەشکردلەو پرۆسەیەدا خوازیارین پێکھاتەکان بە پێگەو لیستی خۆیان و ئازادانە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.یەکێتی ئامادەی ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراودا، کە بەڕێز سەرۆکی ھەرێم دیاریکردوە.جیاوزیکانیش دەبێت بخرێنە خزمەتی گەشەی سیاسی و خزمەتی گشتیەوە رێگا دروستەکە ئەمەیە.
کامەران کەریم