بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی هاوردەکردنیان کراوە دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هاوردە سلێمانی مریشک هێلکە


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ پرکردنەوەی پێداویستی بازار و خواستی هاوڵاتیان لە  پارێزگای سلێمانی پشت بە مریشک و هێلکەی  پرۆژەکانی ناوخۆ دەبەسترێت، وە بۆ رێگری کردنیش لە بەرزبوونەوەی نرخ  رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ماسی دەدرێت.

 بەمەبەستی دانانی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤/٤/٢٠٢٤، لە دیوانی قائیمقامیەت، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی (چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری، کشتوکاڵی سلێمانی)، بە سەرپەرشتی ئاوات محمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، بە جۆرێک کە خواستی هاوڵاتیان و پێداویستی بازار پربکاتەوە، هاوکات رێگری پە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت، و گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، و لەو پێناوەشدا بریار درا.بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پرکردنەوی خواستی هاوڵاتیان و رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، پشت بە مریشک و هێلکەی  پرۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، وە هەروەها لە چوارچێوەی بریارو رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگە بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو و ماسی بدرێت.

کامەران کەریم