بافڵ تاڵەبانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان مووچە


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وابڕیارە سبەینێ شەممە ٦ ی ٤ ی ٢٠٢٤ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات .
بەگوێرەی زانیاریەکان،  لەو سەردانەدا بافڵ تاڵەبانی چەند کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی دەبێت سەبارەت بە دۆخی موچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا .
ئەوەش زانراوە،  سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، هەروەک بۆ سوپاسکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عیراق کەبەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتوون و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم .
ئەوە لەکاتێکدایە سبەی بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەو بودجەوە سەردانی بەغدا دەکات و چەند کۆبوونەوەو دیداری سیاسی ئەنجام دەدات.
کامەران کەریم