ئاریان تاوگۆزی: حکومەتی عێراق رازیبوو بە پرۆژەکەی نەوەی نوێ

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە نەوەی نوێ


Apr 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئاریان تاوگۆزی  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەر ئیستا حکومەتی عێراق رازیبوو بە پرۆژەکەی نەوەی نوێ کە دوای جەژن مووچەخۆران دەتوانن حساب بانکی لە بانکی TBI بکەنەوەو لە رێی بانکی  TBI موچەکانیان بدرێت.
ڕاشیگەیاند: حکومەتی عیراق هەروەها لەگەل حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمیش رێکەوتن لەسەر هەمان خاڵ و ناوەرۆکی پرۆژەکەی نەوەی نوێ کە ۱۱۹ واژۆی بۆکۆکرابوەوە و لە کۆبونەەیەک لە ڕێگای شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ درا بە سەرۆک وەزیران سوودانی و ئیستا خۆشبەختانە سەری گرت .
وتیشی، لەمەولا هەر فەرمانبەرێک باوەڕی بە (هەژماری من) نییە ئەوا دەتوانیت دوای جەژن لە بانکی TBI حساب بانکی بکاتەوەو لەوێوە موچە وەربگرێت.جگە لە موچە ، لەمەودوا موچەخۆرانی هەرێم سودمەند دەبن لە هەر قەرز و سلفەیەک کە ئەو بانکە لە عێرق دەیداتە بەشداربووانی.
کامەران کەریم