وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەردەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان زانکۆ


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو وتوێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (784) لە رێککەوتی (2024/4/7) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، هاتووە.
پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (86) لە (2016/5/2) بڕیاری دا بەبەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کامەران کەریم