ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵکرا

(0) / / کردستان / هەولێر زایەڵە بازاڕی لەنگە کوردستان


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵکرا.
دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە کەوتنەوەی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" ئاگرەکە کۆنترۆڵکروە، ئەویش بە تەکنیکی دابڕین و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی، هەوڵدەدەن لە ماوەیەکی کورتدا بکەوینە قۆناغی ساردکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،  لە ئێستادا مەترسییەکان بە رێژەی 75٪ کەم کراوەتەوە، هیوادارین لەناو بازاڕەکەدا زیانی گیانی بوونی نەبێت چونکە هێشتا نازانین کەسی تێدا بووە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی وتیشی، هێشتا 50 رۆژ تێنەپەڕیوە بەسەر دوایین ئاگری بازاڕەکەدا، کە ئەم ئاگرە لە نزیک هەمان شوێنی پێشوو کەوتووەتەوە.
کامەران کەریم