لە سەیدسادق 10 کۆچبەرى نایاسایی دەستگیرکراون

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ئەفغانی کۆمەڵایەتی


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە سەیدسادق 10 کۆچبەرى نایاسایی دەستگیرکراون کە سەرجەمیان ئەفغانین و بەنیازبون بچنە شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتوونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.
دەشڵێت،لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کامەران کەریم