بەڵێنێكی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

(0) / / عراق / زایەڵە مووچه کوردستان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق گەرەنتییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، هەفتەی رابردوو وەزیری دارایی عێراق تەئكیدیكردووەتەوە كە مووچەی مووچەخۆران لەسەر تاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ئەمساڵ زامنكراوە و هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق گەرەنتییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گرفت بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستناكات و لە ئێستادا لێكتێگەیشتن بۆ پرسی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.
وتیشی، هەفتەی رابردوو وەزیری دارایی عێراق تەئكیدیكردووەتەوە كە مووچەی مووچەخۆران لەسەر تاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ئەمساڵ زامنكراوە و هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت.
کامەران کەریم