لە ماوەی ساڵی 2023 دا; عێراق بە بەهای نزیکەی 70 ملیار دۆلار کاڵا و شمەکی لە 11 وڵاتەوە هاوردەکردووە

(0) / اقتصادی


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دامەزراوەی “ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاری ئابوری” لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، ساڵی 2023، عێراق بە بەهای 67.25 ملیار دۆلاری ئەمریکی کاڵا و شمەکی لە 11 وڵاتی جیهانەوە هاوردەکردووە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 6% زیادیکردووە، بەجۆرێک کە لەو ساڵەدا بەهای هەناردەی ئەو وڵاتانە بۆ عێراق 63.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەناردەی وڵاتان بۆ عێراق بەبێ ئێران 58 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 2.8% زیادیکردووە کە 56 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.
بەپێی راپۆرتی دامەزراوەکە، ئەو 11 وڵاتەی کە عێراق کاڵا و شمەکی لێوە هاوردەکردوون، بریتین لە: ئیمارات، چین، تورکیا، هیندستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سعودیە، بەرازیل، کۆریای باشوور، ئەڵمانیا، ژاپۆن و ئێران.
کامەران کەریم