ڤینیسیۆس جونیۆر لە چامپیۆنزلیگ پێش مێسی كەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مێسی


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ڤینیسیۆس جونیۆر توانی ژمارەی گۆڵەكانی خۆی لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی دەرچوونی راستەوخۆ لەگەڵ مێسی یەكسان بكاتەوە ،بەو پێیەی 22 گۆڵی دروست كردووە وێرای ئەوەی یاری كەمتری لە لیۆنێل مێسی ئەنجامداوە.
مێسی 77 یاری پێچوو تا گەیشتە ئەو ژمارەیە، لە کاتێکدا ڤینی تەنها بە 22 یاری توانی ژمارەكانی خۆی لەگەڵ مێسی یەكسان بكات.
مێسی دوای دووركەوتنەوەی لە ئەوروپا دەرفەتی بەشداریكردنی نییە لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، لەوكاتەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر كە تازە سەرەتای گەشانەوەیەتی لە جیهانی تۆپی پێ دەرفەتی هەیە ژمارەكانی خۆی گەورەتر و بەهێزتربكات.
کامەران کەریم