بە تۆمەتی بیرهەڵكەندن دوو كەس لە بازیان دەستگیركران

(0) / / کردستان / زایەڵە بیرهەڵکەندن


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان، دوو كەس بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن لە ناحیەی تەیناڵ دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتباران سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون بە ئامێری بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئامێرەکەدا و تۆمەتبارانیش رووبەڕووی یاسا کرانەوە.
کامەران کەریم