وەزارەتی کارەبا: رۆژانی جەژن ١٨ بۆ ١٩ سەعات کارەبامان بە ھاووڵاتیان داوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا کوردستان هاوبەش


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم دەڵێت، لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا بە تێکڕا ١٨ بۆ ١٩ سەعات کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سێ رۆژی رابردوودا لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بە تێکڕا ١٨ سەعات کارەبا بە ھاووڵاتیان دراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش تێکڕای پێدانی سەعاتەکانی کارەبای نیشتمانی بەرزترین بووە و لەو ماوەیەدا ٢٢ سەعات کارەبای نیشتمانی بۆ ھاووڵاتیانی ئەو سنورە دابینکراوە.
کامەران کەریم