وەزیری بەرگریی ئێران هۆشداریی دەدات

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیسرائیل سوپای پاسداران


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی دەدات بە هەر وڵاتێک کە رێگە بە بەکارهێنانی ئاسمان و خاکەکەی بدات دژی وڵاتەکەی.
محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیرى بەرگریی ئێران جەختی کرد؛ "هەر وڵاتێک رێگە بە بەکارهێنانی ئاسمان و خاکەکەی بدات لەلایەن ئیسرائیلەوە دژ بە ئێران، ئەوا رووبەڕووی وەڵامێکی توندی تاران دەبێتەوە".
ئەو هەڕەشەیەی وەزیری بەرگریی ئێران لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 14ی نیسان، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی فراوانی لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد.
هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆسەر ئیسرائیل، لە کاردانەوەی بۆردوومانکردنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دیمەشق.