ئێران ئەمریکای لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ئاگادار کردووەتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیسرائیل


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە _ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و و وەزیری دەرەوەی ئەو ئێران دەڵێت، ئەمریکایان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە .
  ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: هێرشەکانی ئەمشەومان وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئەمریکاشمان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە.
شیاوی باسه وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانی لە بەلجیکا، هۆڵەندا و قوبرسی یۆنان هەبووە.
 ئێران شەممەشەو بە ژماەیێکی زۆری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.