كەشتییەک بە زیاتر لە 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلاندییەوە گەیشتە عێراق

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تایبەتە بە بەشەخۆراكی هاوڵاتییان .
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردەوە،كەشتییەک بە زیاتر لە 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلاندییەوە گەیشتە عێراق كە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان هاوردەكراوە.
كۆمپانیای گشتیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو كەشتییە برنجی تایلاندی هەڵگرتووە كە بەشێكە لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان.  

 ئاماژەی بەوەشكردووە، پشكنینی پێویست بۆ برنجەكە ئەنجامدەدرێت بەر لەوە بنێردرێت بۆ بریكارەكانی خۆراك بە مەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا. 
کامەران کەریم