ئەحمەدی حاجی ڕەشید: سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجدەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی نووسراوێكی حكومەتی عێراق كە جەختیكردووەتەوە پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە و خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی 2023دا و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی  راگەیاند، حكومەتی عێراق وەڵامی نووسراوێكی داوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023 و خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە سێ مووچە دواكەوتووە و نووسراوەكە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەرچووێندراوە.
ئاشكراشیكرد، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەگەر جێبەجێی ناكات پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.
کامەران کەریم