باسکە لەسەر کورسی تەگەرەدار هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیک/ یەکەم بردنەوەی تیپی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئێران یەکەم سەرکەفتنی خۆی لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی 2024 بەدەست هێنا.

تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئێران لە سێهەمین دیداری خۆی لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیک، وەکوو دواین ڕووداو هەڵبژاردن، دوێنی یەکشەمە 26ی خاکەلێوە، لە شاری نیسی فەڕنسە لەگەڵ کەنەدا ڕووبەڕوو بوویەوە و بە ئاکامی 75 بەر 74 یارییەکەی بردەوە و یەکەم سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

لە کۆتایی یارییەکەدا موحەمەد حەسەن سەیاری ئەستێرەی تیپی نیشتمانی ئێران بە هۆی بەدەست هێنانی 29 سەرپشک، وەکوو سەرپشکهێنەرترین یاریزان ناسندرا.

ئەم دوو تیپە لە حاڵێکدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە کەوا هەردووکیان بەرانبەر بە تیپەکانی فەڕنسە و هۆلەند تووشی شکست بوون.

کەوابوو تیپی نیشتمانی ئێران بۆ بەدەست هێنانی ئیزنی ئۆڵۆمپیک دەبێ زۆرتر هەوڵی خۆی خاتە گڕ و ئەمڕۆ لەگەڵ براوەی یاری نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا، ڕووبەڕوو بێتەوە و یاری بکات.

کەژاڵ حەمیدی