تورنۆمێنتی تیکواندۆی سێربێستان/ کیایی نیشانی ئاڵتوون ونەسیری نیشانی بۆڕۆنزی بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێکواندۆ


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یاریزانانی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران لە تۆرنۆمێنتی ئازادی سێربێستان بە بەدەست هێنانی یەک نیشانی ئاڵتوون و یەک نیشانی بڕۆنز کۆتایی بەکاری خۆیان هێنا.

تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتی تیکواندۆی سێربێستان(G2) دوێنی یەکشەممە 26ی مانگی خاکەلێوە لە شاری "بلگراد" کۆتایی پێهات و خانمە یاریزانانی نیشتمانی ئێران کە بریتی بوون لە 6 وەرزشوان، بەشداری ئەو پێشبڕکانەیان کرد و بە بەدەست هێنانی نیشانی ئاڵتوون لە لایەن خاتوو ناهید کیایی و هەروەها نیشانی بۆڕۆنز لە لایەن خاتوو سەعیدە نەسیری کۆتاییان بەکاری خۆیان هێنا.

بیست و یەکەمین خولی تورنومێنتی ئازادی سێربێستان، ڕۆژی هەینی 24ی خاکەلێوە دەستیپێکرد و دوێنی بە ناساندنی وەرزشوانانی سەروو کۆتایی پێهات.

کەژاڵ حەمیدی