دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبەرژەوەندی هەرێم بڕیاری دا

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگای فیدراڵی عێراق قەرز مستەفا سەنەد


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەتکردەوە کە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆماری کردبوو.

لە سكاڵاکەدا داواکرابوو بڕیاری ناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەتبکرێتەوە کە کرایە بنەمای ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا، سکاڵایەکی دیکەش لە دژی سودانی و وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەتکرایەوە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو.

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بڕایاری داوە نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەولیر و سلێمانی و دهۆک دابخات.

کامەران کەریم