دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / ایەڵە کۆمەڵایەتی


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بون.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبو.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ز، ع - د، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

کامەران کەریم