پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کوردستان


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پشتیوان ئیبراهیم  شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە 16/4/2024 پلەی گەرما دەست بەرز بونەوە دەکات  بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی کە دەگاتە دوورگەی عەرەبی و جوڵەکردنی بەئاڕاستەی عێراق و هەرێمی کورستان پلەی گەرما دەست بەرز بونەوە دەکات لە 5 پلە بۆ 10 لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم .
وتیشی، بەجۆڕێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە 15 پلە بۆ 25 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە . لەسەنتەری شارەکان لە 27 پلە بۆ 38 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە .لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک لە 35 پلە بۆ 42 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە .هەندێ لە ڕۆژەکان ئەگەری هەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.
کامەران کەریم