داراسێکانیانی: مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بە یاسا زیادکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە دارا سێکانیانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان مووچە


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانى عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکرێت و مووچەكانیان لە (170) هەزارەوە دەکرێت بە (250) هەزارد دینار.

وتیشی، لە كۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە ( 38 ) ساڵی (2013) درا، كە موچەكەیان (170)هەزار دینار بوو.

ڕونیشیکردەوە، دوای خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەڕلەمان مووچەكانیان كرا بە (250) هەزار دیناری عێڕاقی.

ئەوەشی خستەڕوو ، هەمواری ئەم یاسایە دوای بڵاو بوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی کاری پێدەکرێت .

کامەران کەریم