ئامادەبوونی یەکەم خانمە ناوبژیوانی تیکواندۆی ئێرانی بۆ پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە خانمان وەرزش


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خانمە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئێرانی بە مەبەستی دادگەری لە یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکدا بانگهێشت کرا بۆ پاریس.

فیدراسیۆنی جیهانی تیکواندۆ 30 ناوبژیوانی بۆ کاری دادگەری و بۆ یارییەکانی پارئۆڵۆمپیک دەست نیشان کردووە کە لەو ڕووداوە گرنگەدا نێوی خاتوو مەرجان تیمووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئێرانی دەبینرێت.

ئەم لە دۆخێکدایە کە بۆ یەکەمجار خانمە ناوبژیوانێکی ئێرانی بانگهێشت دەکرێ بۆ یارییەکانی پارئۆڵۆمپیک.
خاتوو تەیمووری پێشتریش پیشینەی ناوبژیوانی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی جیهان، ئاسیا و گرەندپێری هەبووە.

پێشبڕکێیەکانی تیکواندۆ لە یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکی 2024 لە درێژەی 8 تا 10ی خەرمانان بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی