بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن زیان لە هەرێمەكەمان دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی هەڵبژاردن کوردستان


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و پێویستیی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە كە وەڵامدەرەوەی خواستەكان بێت و ببێتە مایەی گۆڕانكاری لەناوچەكە.
لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی پابەندبوونی یەكێتی بەو وادەیە دووپاتكردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دایناوە و راشیگەیاند، هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، زیان لە هەرێمەكەمان دەدات و دەسەڵاتە یاسایی و ئیدارییەكانیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و ئەزموونەكەمان گەشەپێبدات نەك هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت.
 روونیشیکردەوە، دڵنیاین هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و وێنەیەكی دیموكراسیی هەرێمەكەشمان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات.
کامەران کەریم