گرووپی شاخەوانی قەڵای هەولێر و گەشتێک بۆ کانی گویز
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی سازدا بۆ بەرزاییەکانی کانی گوێز لە چیای سەفین.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی قەڵای هەولێر: گرووپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ کانی گویز لە چیای سەفین و بەنداوی ئاقوبان، لە کەش وهەوایەکی زۆر خۆش ئەنجام دا.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: گەشتەکە بەناو بەهاری رازاوە و سروشتی رازاوە بە شاخڕەوی لە ناو دیمەنە جوانەکان بەڕێوەچوو. دوای گەیشتن و خواردنی ژەمی بەیانی لەناو سروشتی دڵ ڕفێن، بۆ شۆێنی دەستپێک گەڕاینەوە، لەکاتی گەڕانەوەدا وەک هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی سەرۆکی گرووپی قەڵای هەولێر و چەند ئەندامێک بە درێژای ڕێگا زبڵ و پاشماوەی هاوڵاتیانی کۆکردەوە و گەیاندیە سەر ڕێگەی گشتی و خستیە ناو زبڵدان، دواتر روومان لە گوندی ئاقوبان کرد و بە دیمەنە جوانەکانی بەنداوە نوێکەی ئاقوبان شاد بووین، کە ئەم ساڵ تەواو بووە و پڕ ئاو بووە.دواتر کۆتایمان بەگەشتەکە هێناو سوپاس بۆ خوای میهرەبان بە سەلامەتی گەڕاینەوە بۆ هەولێر.
جێگای ئاماژەیە کە بەهۆی بارانی زۆر سروشت تەواو رازەوە بوو، کانی گویز ئاوێکی باش و سازگاری هەبوو و پڕ ئاو بوو، بەنداوە نوێکەی ئاقوبان سەر ڕێژ بوو لە ئاو.
تێبينيێك بنێرە: