فاتیمە موجەلەل وەکوو خانمە وەرزشوانی ئێرانی یەکەمین ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی وەرگرت

(0) / / ورزش / فاتیمە موجەلەل زایەڵە ئۆڵۆمپیک


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خاتوو فاتیمە موجەلەل لە لقی وەرزشی بەلەمسواری تاکەکەسیدا بە هۆی بەدەست هێنانی پلەی سێهەم و نیشانی بوڕۆنز ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی وەرگرت.
پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیکی ئاسیا و ئوقیانووسیە ئەمڕۆ لە کووریای باشوور بەڕێوەچوو.
لە درێژەی ئەو پێشبڕکێیانەدا خاتوو فاتیمە خانمە وەرزشوانی ئێرانی لەگەڵ ڕکابەرەکانی خەڵکی ڤیتنام، فیلیپین، ژاپۆن، ئوزبەکستان و سەنگاپوور ڕووبەڕوو بوویەوە و بە تۆمارکردنی کاتی 7:37:07 خولەک وەکوو سێهەمین بەلەم هێڵی کۆتایی تێپەڕاند و وێڕای بەدەستهێنانی نیشانی بوڕۆنزی ئەم پێشبڕکێیانە، ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی2024ی پاریسی وەرگرت.
لەو پێشبڕکێیانەدا نوێنەرەکانی ئوزبکستان و ژاپۆن پلەی یەکەم و دووهەمیان بەدەست هێنا.
 
کەژاڵ حەمیدی