شکستی نوێنەرانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی کاپی ئازادی تورکەمەنستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران خانمان تورکەمەنستان


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ نوێنەرانی تیپی هۆکی لەسەر سەهۆڵی ئێران سەرنەکەفتن بۆ خولی ریزبەندی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئازادی تورکەمەنستان.
 
تیپی هۆکی لەسەر سەهۆڵی ئێران (ئایس بۆکس) لە دوایین یاری قۆناخی کۆڕیدا بۆ کاپی ئازادی تورکمەنستان، ڕۆژی (هەینی) لەگەڵ تیپی فینکسی ئوزبەکستان ڕووبەڕوو بوونەوە و یارییەکە بە ئاکامی 6 بەر 1 و بەسوودی ئوزبەکستان کوتایی پێهات.
 
نوێنەرنی وڵاتی ئێران بە هۆی ئەو شکستەوە لە گەیشتن بۆ بەشی فیناڵ بەجێمان.
 
تیپی ئایس باکس لە پێشبڕکێیەکانی کاپی ئازادی تورکەمەنستان دووجار شکست و دووجار سەرکەفتنی ئەزموون کردووە.
 
کەژاڵ حەمیدی