تیپی پائز، پلەی جێگری پاڵەوانێتی سۆپەر لیگی باڵەی ئۆکراینی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران ئۆکراین


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی ئەپی سێنتر، بە ڕاهێنەری و سەرپەرشتی، ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئێران، پلەی جێگری پاڵەوانی لە پێشبڕکێیەکانی سۆپەر لیگی ئۆکراین بەدەست هێنا.

دیداری چوارم لە دەستەی فیناڵی سۆپەر لیگی ئۆکراین بەڕێوەچوو و تێدا تیپی پرامیتی بە ئاکامی 3 بەر 2 تیپی ئەپی سێنتری تووشی شکست کرد و پلەی پاڵەوانی بەدەست هێنا.

ڕاهێنەری و سەرپەرشتی تیپی ئەپی سێنتر لە ئەستۆی مائوریسیو پائز، ڕاهێنەری بەڕازیلی تیپی نیشتمانی ئێران بوو.
پائز ڕۆژی 4ی مانگی گوڵان بە ئامادەبوونی لە شاری تاران بە شێوازی فەرمی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئێران لە ئەستۆ دەگرێت و تیپی ئێران ئامادە دەکات بۆ بەشداری لیگی نەتەوەکانی 2024.

کەژاڵ حەمیدی