خانمی تیکۆاندۆکاری ئێرانی وەکوو ناوبژیوان بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس

(0) / / زنان / زایەڵە وەرزش ناوبژیوان خانم ئێران مەعسوومە باقری


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەپێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیهانی تیکوواندۆ، خاتوو مەعسوومە باقری وەکوو یەکەمین خاتوونی داوەری ئێرانی لە مێژووی ئۆڵۆمپیکدا بانگهێشت کرا بۆ پاریس.

پاش دەستنیشان کردنی خاتوو مەرجان تەیمووری ناوبژیوانی ئێرانی بۆ داوەری لە ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024، فیدراسیۆنی جیهانی تیکواندۆ هەواڵی لە ئامادەبوونی خاتوو مەعسوومە باقری ناوبژیوانێکی دیکەی ئێرانی داوە لە ڕووداوە وەرزشییەدا.

مەعسوومە باقری وەکوو مەرجان تەیمووری یەکەم ناوبژیوانی تیکواندۆی وڵاتی ئێرانە کە بەشداری ڕووداوی وەرزشی ئۆڵۆمپیکی پاریس دەکات.

پێشبڕکێیەکانی تیکواندۆی ئۆڵۆمپیکی پاریس بەرواری 17 تا 20ی گەلاوێژ ئەوساڵ بە میوانداری فەڕنسە بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی