ئەردۆغان بە یاوەری هەشت وەزیر سەردانی هەولێر دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەردۆغان کوردستان هەولێر


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا، دواى سه‌ردانیکردنی به‌غدا، بە یاوەری هەشت وەزیر ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی دەبێت.

 دوای 12 ساڵ ئەردۆغان جارێکی دیکە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شاندەکەی بە فرۆکەی تایبەت لە کاتژمێر 06:05 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دەگەنە هەولێر و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و 30 خولەک لە هەولێر دەمێننەوە، بڕیارە لە کاتژمێر 09:30 خولەکی شەو و دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بگەڕێنەوە تورکیا.

 ئەردۆغان لە هەولێر بە جیا لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆککۆماری تورکیا گوتی؛ دەرفەتم دەبێت سەردانی هەولێر بکەم و پرسی نەوت و پەیوەندییەکانی هەردوولا تاووتوێ بکەم.