سەرکەفتنی پڕگوڵی تیپی تۆپی پێ کچانی ئێرانی بەرامبەر بە تیپی تورکەمەنستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کچانی ئێرانی خانمان


Apr 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کچانی ئێرانی لە دووهەمین کێبەرکێدا و لە پێشبڕکێیەکانی کافا، بەرانبەر بە تورکەمەنستان بە تۆمارکردنی 7 گوڵەوە سەرکەفتنی بەدەست هێنا.
 
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، دوهەمین دیداری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کچانی ئێران و تورکەمەنستان لە تورنۆمێنتی کافا لە شاری دووشەمە بەڕێوەچوو کە بە سەرکەفتنی پڕ گوڵی ئێران کۆتایی پێهات.
 
شایانی ئاماژەپێدانە کە خاتوو مریەم دینی وەکوو باشترین یاریزانی لە لایەن بەرپرسانی (کافا)وە هەڵبژێردرا.
 
پێشتریش هەر لەم یارییانەدا تیپی نیشتمانی کچانی ئێران بە ئاکامی 4 بەر 2 بوو بە براوەی یاری بەرانبەر بە ئوزبەکستان.
 
سێهەمین دیداری تیپی نیشتمانی ئێران ڕۆژی هەینی 7ی مانگی گوڵان بەرانبەر بە تاجیکستان بەڕێوەدەچێت.
 
کەژاڵ حەمیدی