کاتی دوو دیداری تیپی نیشتمانی ئێران، بۆ قۆناخی سەرەتایی موندیال ڕاگەیندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ


Apr 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کاتی بەڕێوەچوونی دوودیداری تیپی نیشتمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی خولی یەکەمی سەرەتایی موندیالی 2026 دەرکەوت.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی فیدراسێۆنی تۆپی پێ، تیپی نیشتمانی ئێران لە حەوتەی پێنجمی کێبەرکێیەکانی سەرەتایی موندیالی 2026 لەگەڵ تیپی نیشتمانی هۆنگ هۆنگ ڕووبەڕوو دەبێتەوە ئەو دیدارە بەرواری 17ی مانگی جۆزەردان لە یاریگای هۆنگ هۆنگدا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران، لە دواین دیداری خۆیدا ڕۆژی 22ی مانگی جۆزەردان ڕووبەڕووی تیپی نیشتمانی ئوزبەکستان دەبێتەوە. ئەم کێبەرکێیە لە یاریگای ئازادی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
 
کەژاڵ حەمیدی