پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێم بکەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەشتیار کوردستان


Apr 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێم کردووە. دەشڵێت، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێم بکەن.
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
 
ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی ئەو گەشتیارانە لە موەی سێ مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا روویان لە هەرێم کردووە کە ئەو سێ مانگە وەرزی گەشتیاری نین، بۆیە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی گەشتیاریدا پێشوازی لە رێژەیەکی زۆر لە گەشتیار بکەن.
 
ئەوەشی خستە روو، لە ساڵی رابردوودا حەوت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران ئاماری ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت.