چوار بریندار لە رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و داواکراوێک لە سلێمانی

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی


Apr 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ڕووبەڕوبوونەوەی داواکراوێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دوو پۆلیس و دوو هاوڵاتی برینداربوون. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شار له سلێمانی، دەربارەی ڕووداوەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار بریندار کە دوو کەسیان هاوڵاتی ئاسایی و دوو کەسی دیکەش کە پیشەیان پۆلیس بووە بە برینداری جیاواز ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون". 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بریندارانە لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری ڕوویداوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەری هێزێکی پۆلیس لە گەڕەکی سلێمانی تازە لە دژی یەکێک لە داواکراوەکان ڕوویداوە.

تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.