هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی هەرێم دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێم بەغدا کوردستان


Apr 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -هەفتەى داهاتو بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ گەیشتنى پارەکەش دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی موچە لە عێراق بۆ چەند رۆژێك، رەوانەكردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو.

ئاشیكرایكرد، عێراق نزیكەی شەش ملیۆن فەرمانبەری هەیە و دابەشكردنی موچە پێویستی بە (10) رۆژە، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە (21/4)ـی ئەم مانگە دەستی پێكرد و تا كۆتایی مانگیش بەردەوام دەبێت، وتیشی دوای كۆتایی هاتن بە دابەشكردنی موچە، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتو بە دو گوژمە پارە بۆ موچە خۆرانی هەرێم رەوانە دەكرێت.

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم وتی،  لەگەڵ هاتنی پارەکە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی فەرمانبەرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد بۆ  ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران.

کامەران کەریم