برنجی بایەعیەكەی كردوە بەجۆرە برنجیكی بەناوبانگ و بە هاوڵاتیانی فرۆشتوە

(0) / / کردستان / زایەڵە برنج تاوان


Apr 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە (50) تۆن برنجدا دەگرێت.

بەهۆی ساختەكردنی برنجی بایەعی و فرۆشتنەوەی بەجۆرە برنجێكی بەناوبانگ، قائیمقامییەتی سلێمانی لەژێر پردەكەی ناوبازاڕ دوكانی (بێ ناو) دادەخەن و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.

گۆران قادرسەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لە ئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و پشكنین بۆ ئەو كلڵاوشەك وخواردەمەنییانەی لەلایەن دوكاندار وبازرگانەكانەوە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەركەوتوە كە خاوەنی دوكانێكی وشكە فرۆش (بێ ناو) هەستاوە بە ساختە كردنی برنج و فرۆشتنەوەی بە جۆرە برنجێكی دیكەی بەناوبانگ بە هاوڵاتیان.

وتیشی، بڕی برنجەكە زیاتر لە (50) تۆنە، لەگەڵ تەواوی ئەو ئامێر و پێداویستیانەی لە ساختەكارییەكدا بەكارهێنراوە، دەستی بەسەردا گیراوە.

 گۆران قادر رونیكردەوە، بەپێی یاسای وەزارەتی بازرگانی، دەستكاری كردنی لێبڵ و زانیاری سەر كاڵاوشمەكەكان فێڵی بازرگانییە و ئەنجامدەرانی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانەكە دادەخرێت، تەواوی برنجەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم