بەدەست هێنانی نیشانی ئاڵتوونی کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی گەنجانی ئاسیا لە لایەن خانمە وەرزشوانی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش


Apr 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانی ئێرانی، نازەنین فاتیمەی عەیدیان، لە قۆناخی دواینی 400 مەتری کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی پاڵەوانێتی گەنجانی ئاسیا، نیشانی ئاڵتوونی بەدەست هێنا.
 
خاتوو نازەین فاتیمەی عەیدیان، لە بەشداری کێبەرکێیەکانی، ڕاکردنی پاڵەوانێتی ئاسیا، کەوا لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئێمارات بەڕێوەچوو، وێڕای شکاندنی ڕیکوردی نیشتمانی گەنجان و گەورەساڵانیش، توانیویەتی بۆ یەکەمجار نیشانێکی مێژوویی و ئاڵتوونی بباتەوە.
 
ناوبراو توانیویەتی بە تۆمارکردنی 58.86 چرکەسات، خێراتر لە ڕکابەرەکانی دیکەی خۆی لە دیکەی وڵاتە ئاسیاییەکان، هێڵی کۆتایی تێپەڕێنێت و نیشانی ئاڵتوون بباتەوە.
 
ناوبراو ساڵی ڕابردوو، نیشانی زێوی ئەو پێشبڕکێیانەی بردبووەوە، بەڵام ئەمجارە، بۆ یەکەمجارە کە وەرزشی ڕاکردنی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا،و لە بەشی خانماندا، ئیشانی ئاڵتوون ئەباتەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی