ڕووداوێک لە دامەزراوەیێکی ئەتۆمی ئێران

(0) / جهان


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند ڕووداوێک لە تۆڕی دابەش کردنی کارەبای دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز ڕووی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی فارس لە زمانی کەمالوەندی  وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بڵاوی کردەوە کە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز تووشی ڕووداوێک بووە.

ناوبراو بێ ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە، ڕایگەیاند ڕووداوەکە هیچ خەسارێکی گیانی و ئالوودەیی بە دواوە نەبووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەن.

کەمالوەندی ڕاشیگەیاند کە وردەکارییەکان پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیێندرێت.