ریال مەدرید سێ یاریزان دەگەرێنێتەوە تیپەكەی

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕیال مەدرید


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - یانەی ریال مەدرید بریاریداوە لەم هەفتەیە بەفەرمی بریاربدات لەبارەی گەرانەوەی چەند یاریزانێكی خۆی كە بەشێوەی خواستن لەتیپەكە رۆیشتوون.
یانەی ریال مەدرید چەند یاریزانێكی بەخواستن لەیانەكانی دیكەی ئەوروپا یاری دەكەم ، بۆ ئەمەش تیپەكە دەیەوێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیە بریاربدات لەبارەی چارەنووسی یاریزانەكان.

تۆڕی هەواڵی دیفینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت لەبارەی هەریەكە لە (خوانمی لاتاسا) یاریزانی خیتافی و مارڤین پارك یاریزانی لاس پالماس و رینیر خیسۆس یاریزانی فرۆسینۆنی بریار بدات.

كارلۆ ئەنچیلۆتی بە تیپەكەی راگەیاندووە پێویستیمان بەچەند یاریزانێكی لاو هەیە بۆ ئەوەی قەرەبوونی ئەو یاریزانانە بكەنەوە كە لەكۆتایی ئەم وەرزە بەهۆی تەمەنیانەوە تیپەكە بەجێدەهێڵن.

کامەران کەریم