ئێران لە ڕیزی هەناردەکارانی ڕادیۆدەرمان لە ئاستی جیهان

(0) / جهان


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕادیۆدەرمان بۆ وڵاتانی هێند، لۆبنان، سووریا و عێراق و چەند وڵاتی دیکە هەناردە دەکات.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌لی سالحی جێگیری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی، شەوی شەممە لە بەرنامەی تەلەفیزیونی«نگاە یک» ی کانالی یەکی ئێران کە تایبەت بە شڕۆڤەی دوایین دەسکەوتەکان لە بەشی ئەتۆمی بوو ئاماژەی بە چەند خاڵی گرینگ کرد.
 جێگیری سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بەو دەسکەوتانە کە پەردە لەسەریان لادرا گوتی: ١٣٣ دەسکەوت پەردە لەسەری لادرا کە بەشێکی تایبەت بوو بە پیتاندنی ئۆرانیۆم  و ٥٠ لە سەدی ئەم دەسکەوتانە تایبەت بە بەشی کشت وکالە.
ناوبراو هەروەها گوتیشی: بو هێند، لوبنان، سووریا و عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی ڕادیۆدەرمان هەناردە دەکەین و لە مانگی خەرماناندا لە ئاستێکی بەربڵاو و بە شێوەیکی نوێ  هەناردە کردنی ڕادیۆدەرمانمان دەبێت.