پائێز: بەڵێنی سەرکەفتن بۆ ئۆڵۆمپیک نادەم/ ئێرانییەکان شەرڤانن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئێران گوتی: دڵ و عەشق و زانستمان بەکار هێناوە تاکوو ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک وەربگرین، بەڵام لەم بارەوە هیچ بەڵێنی نادەم.

کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی مائوریسیو موتا پائز، ڕاهێنەری بەڕازیلی ـــ فەڕەنسەیی تیپی نیشتمانی باڵەی ئێران بەڕێوەچوو.

ڕاهێنەری بەڕازیلی ـــ فەڕنسەیی ئێران گوتی من زۆرم پێ خۆشە کەوا لە وڵاتی ئێرانم و ئێمە تازە کاری خۆمان دەست پێکردووە، دڵ و عەشق و زانستمان بەکار دێنین تاکوو ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک وەربگرین و ڕووداوێکی خۆش لە هاویندا بخولقێنین.

ناوبراو وتیشی: هەموو دونیا ئاگادارن کە ئێران چ وەرزشوان و یاریزانگەلێکی باش و لێهاتووی هەیە، من هەست دەکەم کە ئەو یاریزانانە بە ئەو پەڕی عەشقەوە یاری دەکەن، کارێکی ئاسان نییە، بەڵام سوور دەزانین کە ئەگەری هەیە بگەینە ئامانج و مەبەستمان.

پائێز لە کۆتاییدا ئاماژەی دا کە زۆر خۆشحاڵە لەوەی کە ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی باڵەی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە.

کەژاڵ حەمیدی