چەمچەماڵ .. نۆ شوێن سزادران
(0)
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند .تیمەکانی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت لە مانگی رابردودا لە ١٠ دە دەرچوندا بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ ١٤١ شوێنیان بەسەرکردۆتەوە بەمەبەستی پێدان و ئاگاداربوون لە پابەندبوون و رەچاوکردنی رێنمایی و مەرجە .
ـ لەو مانگەدا ٢٥٠ کگم شمەکی خراپ دەستی بەسەرداگیراوە. ١ یەک دوکانیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستوە.
٨ هەشت شوێنی تریان غەرامەکردوە. ٢٦ شوێنیان بۆ دواجار ئاگادارکردۆتەوە ، لەکاتی دووبارە لە پابەندنەبوون و سەرپێچیدا سزادەدرێن.
هەر لەو ماوەیەدا لەیەکەی پشکنینی خۆراکی بانی مەقان ١٨٤ بار کە دەکاتە نزیکەی ٢٠٠٠ دو هەزار تۆن شمەک پشکنینی بۆکراوە.
لەبەر هاوردەنەکردنیان بەپێی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان ١٠ باری تر کە دەکاتە زیاتر لە ٢٦ تۆن گەڕێنراوەتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: