بۆرییەکی غاز شکا و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا غاز


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە گوندێکی سنووری باشووری رۆژئاوای کەرکوک بۆرییەکی گواستنەوەی غاز شکاوە و بەهۆیەوە گوندەکە چۆڵکراوە.

بەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکی غاز لە سنووری گوندی قزلیاری شکاوە و بەو هۆیەوە دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵكردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەوڵی چاککردنەوەی بۆرییەکە دەدەن.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەو بۆریی گواستنەوەی غازە دەشكێت و چەند مانگێک لەمەوبەر هەمان رووداو لە گوندەکە دووبارە ببوەوە.

کامەران کەریم