گۆڕان وەرگرتنی ٢٥٠ هەزار دۆڵاری مانگانە لە پارتی دوورە لە ڕاستییەوە

(0) / جهان


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە "هیچ بڕەپارەیەک لە پارتی وەرناگرین ."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بزوتنەوەی گۆڕان لەوەڵامی راگەیەنراوێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغداد كە رایانگەیاندبوو بزوتنەوەی گۆڕان مانگانە (250 هەزار) دۆلار لە پارتی وەردەگرێت، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو زانیارییانە بە ناڕاست و بێبنەما لە قەڵەم دەدات.
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: رای گشتی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حیزبێکی سیاسیی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە.
کامەران کەریم