باوکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی دەشێلێت
(0)
باوکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل منداڵەکەی خۆی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی شێلان بەئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو .
ناوبراو وتیشی، بە وتەی باوکی منداڵەکەی ناوی (لاهور ئاری فەیزولا ) یە تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: