گەورەترین لەمپەری چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڕووانگەی ئێرانەوە
(0)
دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گه‌ورترین له‌مپه‌ری چالاککردنه‌وه‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمی، لاواز‌بوونی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می ترامپ دژ به ئێرانه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەباس عێراقچی جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گۆتی: له ڕێگەیکی باشه‌وه دانۆستانه‌که‌مان ده‌سپێ‌کردووته‌وه و وتووێژه‌کانمان کاریگه‌ر و درۆسته، به‌لام ده‌بێ ئاماژه بکه‌ین که ئه‌م کاره ئاسان نیه، هه‌ر به‌م بونه‌وه وتوویژه‌کان په‌رهی پێده‌ده‌ین و سه‌رلەنوێ دانۆستان ده‌که‌ین.
عێراقچی له وتووێژ له‌گه‌ل کانالی nhk ژاپۆن رای گه‌یاند: گه‌ورترین له‌مپه‌ری چالاککردنه‌وه‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تومی ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا مه‌یلی له سه‌ر هه‌لوه‌شاندنه‌وه و لابردنی گه‌مارۆکان که له سه‌ر ئێران سه‌پێندروا‌ە، نیه. بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر، ئه‌مریکا خواستی له‌وه دایه که بگه‌رێتە‌وه ناو دانوستانه‌کانی به‌رجام، مه‌رج ئه‌وه‌یه که ده‌بێ گه‌مارۆکان که په‌یوه‌ندی به به‌رجامەوە هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌مارۆیانه‌یش که پێشتر له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ترەمپ به‌سه‌ر ئێرانه‌وه سه‌راوه هه‌لوەشێتە‌وه.
ئه‌و گۆتیشی: پێمان وایه که به شیوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ دۆخی کۆتایی له دانوستانه‌کان به‌رەوپێش بچین و چالاکیه‌کانی ئێران به‌رانبه‌ر به لایه‌نه‌کانی به‌شدار، دوو لایه‌نه‌یه.
وتیشی: له ولامدانه‌وه به پێشلکارییه‌کان له به‌رجام وه‌کوو پیتاندن و به‌رهه‌م هینانی یۆرانیۆمی ۲۰له‌سه‌د،که‌ڵک‌وه‌رگرتن له سانتریفیوژه‌کان، له‌م خوله له وتووێژه‌کان ڕاناگیرن و ئه‌مه به‌و مه‌رجه‌وه جێ‌به‌جێ ده‌بێ که ئه‌مریکا هه‌موو گه‌مارۆه‌کان هەڵوه‌شینیته‌وه. ئینجا ئیمه‌یش پابه‌ند ده‌بین به هه‌ڵوێستەکانی به‌رجام.
عیراقچی گوتی؛ ژاپۆن هه‌موو کاتێک له به‌ریوه‌چونی وتووێژی ئه‌تۆمی پێشوازی کردووه و شاره‌زایی باشی له سه‌رئێران هه‌یه و هیوادارین ئه‌م زانیارانه بگه‌ینێت به ئه‌مریکا که ئیدی ئه‌ولاته ده‌س که ته‌نگه‌ژه‌و کیشه‌کان هه‌لبگریت.
تێبينيێك بنێرە: